مسته‌فا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێکی سەربازی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە مەخمور و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا کازمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نوێده‌وڵه‌وتی هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌رێم كۆبوه‌وه و پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش به سه‌رۆكایه‌تی شاندی هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته مه‌خمور.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مه‌خمور كازمی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن، هاوكات هەریەکه لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جومعە عێناد، وەزیری بەرگری عێراق یاوەری ده‌كه‌ن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە کۆبونەوەکەی كازمی و مه‌سرور بارزانیدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کراو جەخت لە گرنگیی سەقامگیربونی دۆخی عێراق و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابوری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کراوە.