بەرشەلۆنە ماڵئاواییکرد لە چامپیۆنز لیگ

لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە بە بایرن میونشن دۆڕا و ماڵئاواییکرد ، بەنفیکاش بە بردنەوە گەیشتە قۆناغی ١٦.

لە یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد.

بایرن ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە بەرشەلۆنە بردەوە، گۆڵەکانیش تۆماس مولەر و لیرۆی سانێ و جەمال موسیالا لە خولەکەکانی ٣٤ و ٤٣ و ٦٢ تۆماریانکرد، بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە فەرمی ماڵئاواییکرد لە چامپیۆنز لیگ و چوە پاڵاوتنی خولی ئەوروپا.

لە هەمان کۆمەڵە، یانەی بەنفیکای پورتوگالی بە دوو گۆڵی باریمچۆک و جیلبێرتۆ بردنەوەی بەسەر دینامۆکیڤی ئۆکرانی بەدەستهێنا و بە دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی ١٦ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

پەیوەندیدار