توركیا : 26 كۆچبەر ڕزگاركران

لە سنووری قەزای چەشمە سەربە پارێزگای ئێزمیری خۆرئاوای توركیا، ٢٦ كۆچبەر رزگاركران كە لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی بوونی ژمارەیەك كۆچبەر لەناو بەلەمێكدا لە كەناراوەكانی قەزای چەشمە، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان رەوانەی ناوچەكە كراون.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، تیمەكان ٢٦ كۆچبەریان رزگاركرد كە لەناو دوو بەلەمدا بوون و لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.

دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، كۆچبەرە نایاساییەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچ كران لە پارێزگای ئێزمیر.

پەیوەندیدار