رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، داوا لەسەرجەم وڵاتان دەکەن بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناو سەرجەم جۆرە گۆڕاەکانی، پەلە بکەن لە پێدانی هەردو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاوڵاتیان.
پسپۆڕانی رێکخراوی تەندروستی جیهان باس لەوە دەکەن، بەشێک لە پێکهاتەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، لەداهاتودا کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر داهاتوی کۆڤید-19 و جۆرە گۆڕاوەکانی، بۆیە لەئێستادا سەختە کاریگەرییەکانی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بە وردی دیاری‌بکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکەن، لەئێستادا ژمارەیەکی کەمی توشبو بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە، ئەوەش مانای وایە توانای بڵاوبونەوەی پەتاکە بەراورد بە دەلتا کۆرۆنا کەمترە، هەروەها لەبارەی کاریگەرییەکەشی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بۆیە داوا دەکەن وەرگرتنی ڤاکسین بەردەوام بێت ئەگەر کاریگەرییەکەی لەسەر ئۆمیکرۆن کەمیش بێت، باشترە لەوەی کەسەکە ڤاکسین وەرنەگرێت
7ی ئەم مانگەش ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كردن ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی زانیاری پێویست له‌سه‌ر مه‌ترسییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ماوه‌ی نزیكه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێویسته، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له كۆرۆنا و هاوتاكانی مه‌ترسیدارتر نییه.