عیراق 5 هەزار حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار كراوە

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشكرای كرد، لەمساڵدا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق 5 هەزار حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر ژنان تۆمار كراوە، بەڵام ژمارە راستەقینەكە زۆر لەوە زیاترە و بەهۆی عورف و عادەتەوە تۆمار نەكراون.


یوسرا كەریم بەڕێوەبەری گشتی بە تواناكردنی ژنان لە ئەمیندارێتیەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەساڵی 2021دا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی تر 5 هەزار حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار كراوە.


رونیشیكردووەتەوە، بەڵام لە راستیدا حاڵەتەكان زۆر لەوە زیاترن، چونكە زۆرێكیان بەهۆی عورف و عادەتەوە تۆمار ناكرێن، لەگەڵ رێكخراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەكاردان بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەك بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خێزانی.


بەڕێوەبەری گشتی بە تواناكردنی ژنان لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، سەرجەم ئەو هەوڵانە لە چوارچێوەی بەڵێنەكانی عیراقە بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

پەیوەندیدار