لە شەش ئۆپراسیۆنی جیاوازدا 13 چه‌كداری داعش دەستگیرکران

دەزگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لە شەش ئۆپراسیۆنی جیاوازدا توانیویانە 13 چه‌كداری داعش دەستگیربکەن کە چوار لە دەستگیرکراوەکان سەرکردەی رێکخراوەکە بون.

دەزگای دژه‌تیرۆری عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، هێزەکانیان لە شەش ئۆپراسیۆنی جیاوازدا لە کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا و بەغدا 13 چه‌كداری داعشیان دەستگیرکردوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەناو دەستگیرکراوەکاندا چوار سەرکردەی داعش بونیان هەبوە و یەکێک لەسەرکردەکانی رێکخراوەکەش لەگەڵ پاسەوانێکیدا لە کەرکوک دەستگیرکراوە.

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.

پەیوەندیدار