ژمارەیەک چەکداری داعش شەوی رابردوو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپراسیۆنێكی ئاسایش بەڕێوەچوەو تیایدا چەند كەسێك دەستگیركراوە كەباس لەوەدەكرێت سەر بەڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای هەڵەبجەوە ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە ئۆپراسیۆنێك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوەو بەپێی زانیارییەكان چەند كەسێك دەستگیركراون.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەئێمە گەیشتووە، باس لەوە دەكرێت دەستگیركراوەكان شانەیەكی داعش بوون و چالاک بوون، واتا شانەی نوستوو نەبوون، و لەنێوان ئەو دەستگیركرانەوە و ئاسایشدا شەڕەتەقە ڕویداوەو یەكێك لەو چەكدارانە برینداركراوەو دواتر دەستگیركراوە، واتا گروپەکە چەکداربوون و پێش دەستگیرکردنیان بەرگریان کردووە، بەپێی زانیارییەکان ژمارەیان نزیکەی 20 چەکدار بووە.

پەیوەندیدار