فەرماندەی یەکەمی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، عێراقییەکان دەیانەوێت ئەوان لەوێ بن، بۆیە تاوەکو عێراقییەکان مانەوەی ئەوانیان بەلاوە باش بێت و هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە هاوڕا بن، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە.
کێنیس مککێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس دەڵێت ئاگادارە کە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەیانەوێت تەواوی هێزە رۆژئاواییەکان عێراق جێبهێڵن و هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت بە درێژایی ئەم مانگە هێرشەکانیان دژی ئەو بنکانە زیادبکەن کە هێزەکانی ئەمریکا و هێزە رۆژئاواییەکانی دیکەیان تێدا دەمێننەوە.
کێنیس مككێنزی فەرماندەی یەكەمی سوپای ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاشكراشیكرد، لە كۆتایی ئەم مانگەوە ئەركی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق گۆڕانی بەسەردا دێت و كردە سەربازییەكان دەوەستێنن، بەڵام ئەو 2500 سەرباز و راوێژكارە سەربازییەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و عیراقن لەوێ دەمێننەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی ئاسمانی و جۆرەكانی دیكەی یارمەتی سەربازی بە هێزە عیراقییەكان بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی داعش.
سەبارەت بە هەڕەشەی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران وتویەتی، ئاگادارن ئەو گروپە چەكداریانە دەیانەوێت تەواوی هێزە رۆژئاواییەكان عیراق جێبهێڵن، هەربۆیە چاوەڕوان دەكرێت بە درێژایی ئەم مانگە هێرشەكانیان دژی ئەو بنكانە زیاد بكەن كە هێزەكانی ئەمریكا و هێزە رۆژئاواییەكانی دیكەیان تێدا دەمێننەوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشداوە، عیراقییەكان هێشتا دەیانەوێت ئێمە لەوێ بین و بوونی ئێمەیان بەلاوە گرنگە، هەربۆیە تاوەكو ئەوان مانەوەی ئێمەیان بەلاوە باش بێت و هەردوولامان لەسەر ئەو بابەتە هاوڕا بین، ئێمەش لەوێ دەبین.