بەیانی رۆژی شەممە 11/12/2021 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی سعد خالید جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، کۆبوونەوەی فراوانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەرێوەچوو.
لە دەسپێكدا جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان شرۆڤەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کورستان و بارودۆخی ناوخۆی حزب کرد.
سەعد خالید گوتی، رۆڵی کادیرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پێشترو لە ئێستادا جێگای بایەخ شانازیە، پێی وابوو هەڵوێستی خەمخۆرانەیان بەرامبەر بە پرسە نیشتیمانیەکان و جومگە سەرەکیەکانی حوکمڕانی جێگای شانازین و هیچ کاتێك لە کاروانی خەمخۆرانەیان دانەبڕاون.
جێگری سکرتێری حزب باسی لە دوا هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و ئەو خاڵانەی دیاریکرد کە بوونەتە هۆی ئەوەی کە زەحمەتکێشان و حزبەکانی دیکەی هاوشێوەی زەحمەتکێشان نەیانتوانی کورسی پەرلەمانی بەدەستبێنن، هەروەها پەنجەی لەسەر بەشێك لەو کەم و کوڕیانەش دانا کە پەیوەست بوون بە ناوخۆی زەحمەتکێشان، هاوکات دەستخۆشیشی بۆ ئەو هاوڕێیان ش هەبوو کە شێڵگێڕانە ڕۆڵیان گێڕابوو.
لە دواتر دەرگای گفت و گۆ و راگۆڕینەوە بەڕووی کادیرانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە کرایەوە، تیایدا بەڕەخنەو پێشنیاری تازە کۆبوونەوەکە دەوڵەمەند کرا.





