بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزب، پیرۆزبایی نامەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەو رێكخستنە دێرینەكانو زیندانیانی سیاسیو هاوڕێیانی تێكۆشەر…
بە بۆنەی یادی 36 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەم، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكەم كە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان 36 ساڵ پێش ئێستا بۆ ئازادیو رزگاری كوردستان لەدایك بووە و هەر بەردەوام دەبێت لەو پێناوەدا .
ئومێد دەكەم ئەم ساڵیادە دەروازەیەكی تازە بێت بۆ چۆنیەتی باشتر خۆ رێكخستنەوەمان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزە بەدینەهاتوەكانو زیاتر خزمەتكردن بە دۆزی رەوای نەتەوەكەمان.
پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەك بە یەكەی هاوڕێیانمان دەكەم لە تەواوی ئۆرگانەكانی حزب. هەمیشە هەر سەربەرز سەركەوتوو بن.
بەڵێن عەبدوڵڵا
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
12/12/2021