گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و چین پەرەدەستێنێت

گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و چین لەسەر تایوان لە هەڵكشاندایە و پەكین هەڕەشەی ئەوە لە واشنتن دەكات، ئەگەر ئەمریكا هێزەكانی بنێرێت بۆ بەرگری كردن لەو دورگەیە، ئامادەن هێرش بكەنە سەر هێزەكانیان.

رۆژنامەی “گلۆباڵ تایمز” لە زاری وتەبێژێكەوە بەناوی حزبی شیوعی دەسەڵاتدار بڵاویكردووەتەوە، پەكین ئامادەیە لە هەركاتێكدا هێرش بكاتە سەر هێزەكانی ئەمریكا، ئەگەر گرژی سەربازی لەناوچەكە دروست ببێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا وتی “هەرگیز وڵاتەكەی رێگەنادات چین تایوان داگیر بكات”.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، هەرگیز واشنتن ناتوانێت تێچووی بەرگری كردن لە تایوان بگرێتە ئەستۆ، بۆیە پێویستە سۆلیڤان دەمە گەورەكەی دابخات و نەبێت شەرمەزاری زیاتر بۆ وڵاتەكەی.

لای خۆیەوە چین، 13 فڕۆكەی جەنگی ناردووەتە ئاسمانی تایوان كە 8یان شەڕكەرن و دوانیان هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمین و دوو فڕۆكەشیان سیخوڕین و فڕۆكەیەكیش دژە ژێردەریاییە.

پەیوەندیدار