ئەمڕۆ لە مەخمور شاندی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە مەخمور شاندی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی ئەو لیوا هاوبەشانەی لە ناوچەکە جێگیردەکرێن و ئامادەکاریش بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ده‌كرێت.
بریارە کۆبوونەوەکە لە مەخموور بێت و شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیەی پێشتر لە نێوان ‌هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کراوە.
یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشەی کە لە نیوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکدەهێنرێت، لە سنووری مەخموور جێگیر دەکرێت.

گفتوگۆش دەکرێت لەبارەی ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچەکە بۆ کێوماڵکردن و لەناوبردنی مۆڵگە و بارەگاكانی داعش، کە ماوەیەکە لەو ناوچانەوە ‌هێرشکراوەتە سەر چەند میحوەرێکی پێشمەرگە.

لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا داعش چەند جارێک هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو بەهۆیەوە زیاتر ل ١٥ پێشمەرگەو سێ هاوڵاتی شەهید بوون.

دوای ئەو هێرشانەس مستەفا کازمی سەرۆکی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەردانی میحوەری مەخمورو بناری قەرەچووغی کردو چەند بەڵێنیکی بە پێشمەرگە دا.

پەیوەندیدار