حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان یادی 36 ساڵەیان بەرزڕاگرت

لە یادی36 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان چەندین کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کادیرو دۆستی حزبەکە سەردانی مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشانیان کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12/122021 لەبارەگای مەکتەبی سیاسی، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری حزب یادی36 ساڵەی دامەزراندنی خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردایەتی و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی زەحمەکێشان کردەوە.

لەو یادەدا ئەگەرچی بەفەرمی ڕانەگەیەنرابوو، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و لایەنی سیاسی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دیار و دۆست و لایەنگرانی زەحمەتکێشان سەردانیان کردن و ئەو یادەیان پیرۆز راگرت.

جێگای باسە لە رۆژێکی وەك ئەمرۆ لە بەرواری 12/12/1985 لە قۆناغی خەباتی شاخ وەك زەرورەتێکی مێژوویی لە ئەنجامی کۆمەڵێك پێشهاتی سیاسی دا حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان خۆی راگەیاندن.

پەیوەندیدار