سبەی دووشەممە مووچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكارەكانی تایبەت بە گواستنەوەی 200 ملیار دینار بۆسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تەواو بكات و بە فەرمی پارەكە بگاتە هەرێم، بەر پرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات سبەی دوو شەممە مووچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە #ئێستانیوز ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكارەكانی تایبەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغداوە و خستنەسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تەواو دەبێت و وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ئەو پارەیە دەخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بەوەش وەزارەتی دارایی دەتوانێت مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبكات كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی دووشەممە 13/12/2021 دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی ( سامانەسروشتییەكان، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن) دابەشدەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، هەتاكۆتایی ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە بە خانەنشی سەربازی و شارستانیشەوە

پەیوەندیدار