ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان له ناوچه‌كانی نێوان سنوری هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند، له قۆناغی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی باڵایان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌گه و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند، ناوچه‌كانی نێوان سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند له‌ماوه‌ی داهاتودا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی به‌رفراوان و تایبه‌ت به‌خۆوه ده‌بینن، دژه تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه چالاكه‌كانی ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆرستانی داعش.
وتیشی، “هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ناوچه‌كانی نێوان سنوری هه‌رێم و ناوچه فیدڕاڵییه‌كان جێگه‌ی بایه‌خی هێزه‌كانی دژه تیرۆرن، له‌ماوه‌ی داهاتودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یان ئه‌منی تایبه‌تی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له‌و ناوچانه ئه‌نجامده‌درێن”.
8ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كێوماڵكردنی ناوچه‌ی دیاریكراو بو به‌گشتی، هه‌روه‌ها تێكدانی ژماره‌یه‌كی زۆر مۆڵگه و شوێنی تیرۆرستان، به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێكی پیكئاپ، ره‌نگی سپی چێندراو به‌ته‌قینه‌وه، چاره‌سه‌ركردنی بو له‌لایه‌ن لیوای 17ه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی چه‌ند مینێكی چێندراو بو له سنوری ناوچه‌ی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌ك و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازه‌وه.