حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له زنجیره چیای حه‌مرین ئۆپراسیۆنێكیان له‌دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌ستپێكرد.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه له زنجیره چیای حه‌مرین له سنوری پارێزگای دیاله ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش به به‌شداریی هێزه‌كانی سوپای عێراق و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێكردوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه ئۆپراسیۆنه‌كه له شه‌ش میحوه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر سوپا و حه‌شد ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتوه‌كانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، چه‌ند هێرشێكی بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌نجامدا و دواتر مسته‌فا كازمی هاته ناوچه‌ی مه‌خمور و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش كرد.