میلان و ئۆدینزی بە گۆڵێک یەکسانبوون

لە خولی ئیتاڵیا میلان نەیتوانی لەئۆدینزی بباتەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 17 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلانی پێشەنگی ڕیزبەندی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئۆدینیزی یاریکرد.
یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، گۆڵەکەی ئۆدینزی لە خولەکی 17 بێتۆ تۆماریکرد، گۆڵی یەکسانی بۆ میلان زلاتان ئیباهیمۆڤیچ لە خولەکی 92 تۆماریکردەوە.
بەم ئەنجامە، میلان بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە، ئۆدینیزی 17 خاڵی هەیە و لەپلەی پانزەدایە.

پەیوەندیدار