پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل جارێكی دیكه خرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت ئاینیشتاین له شاری ساوپاولۆ و چه‌ند چاره‌سه‌ریه‌كی ته‌ندروستی و پشكنینی پزیشكی بۆ كرا، ئه‌ویش بۆ به‌رده‌وام بوونی له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و گرێیه‌ی ماوه‌یه‌كه له كۆڵۆنی په‌یدابووه.
پێلێ له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕایگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێكی دیكه له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه‌و پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامده‌دات.
هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌یدا پێلێ وێنه‌یه‌كی خۆی له نه‌خۆشخانه بڵاوكردۆته‌وه، پێشتریش كیلی ناسیمینتۆ كچی پێلێ ڕایگه‌یاندبوو كه باوكی بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئا‌لبێرت ئاینیشتاین ئاشكرای كرد كه باری ته‌ندروستی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه جێگیره‌و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو نه‌خۆشخانه جێدێڵێت.
پێلێی ته‌مه‌ن هه‌شتا ویه‌ك ساڵ تاكه یاریزانی تۆپی پێیه له مێژوو كه سێ نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م ئه‌فسانه‌یه له ساڵی دووهه‌زارودوازده نه‌شته‌رگه‌یه‌كی بۆ كرا‌و له‌و كاته‌وه دارشه‌ق و كورسی جوڵاو بۆ ڕۆیشتن به‌كار ده‌هێنێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، دوو نه‌شته‌رگه‌ری دیكه‌ی له گورچیله‌كان و پرۆستات بۆ كراوه .