دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان: سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
(٣٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ساڵ لەدوای ساڵ لە گەشەسەندنی زیاتر بن.
دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کات و ساتێکدابوو کە کوردستان بەدۆخێکی یەکجار نەخوازراودا تێپەڕ دەبوو، رژێمی بەعس لەوپەڕی هێزو دەسەڵات بوو، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەکانی تر رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە لە خەبات و قوربانیدان لەپێناو گەلەکەمان لە شاخ و لە شارو لە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیش هەمیشە خاوەن هەڵوێستی راشکاوی خۆیان بوونە.
لەم یادەدا وێڕای دووبارە پیرۆزباییم، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانمان دەکەینەوەو دەخوازم ئەم یادە ببێتە دەرفەت تا سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەری ریشەیی کێشەکان و خەباتکردن لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان