بڕیاری دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی ساڵی 2016 بۆ 2017ی واژۆ كرا

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی 2016 بۆ2017ی زانكۆ حكومییەكان ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری كرا بۆ جێبەجێكردنی.
ئامانج رەحیم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دامەزراندنی سێ یەكەمی كۆلێژەكانی زانكۆ حكومییەكانی كوردستان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران واژۆ كراو بە نوسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 12ی 12ی 2021 بە فەڕمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابووری كرا بۆ جێبەجێكردنی.
دەرچووەكانیش لەوە ئاگادار دەكاتەوە كە، بەم نزیكانە لە لایەن زانكۆكانیانەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ دەستكردن بە مامەڵەی رۆتینی دامەزراندنتان.
چەندین ساڵە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان داوای دامەزراندن دەكەن و چەند جارێكیش گردبونەوەیان ئەنجامداوە، پێشتریش حكومەتی هەرێم جەختی لەوە كردووەتەوە، دامەزراندنیان تەنها دەرچووانی 2016 بۆ 2017 نابێت و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.

پەیوەندیدار