سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌رێگای خێرای دیوانیه، بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ته‌قیه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌سنوری پارێزگای دیوانیه بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی هاوكاری لۆجستی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌قیوه‌ته‌وه، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و شوێنی روداوه‌كه كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، هه‌ر دوای روداوه‌كه‌ش هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان بۆئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێكردوه كه بۆمبه‌كه‌یان داناوه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، به‌هه‌مانشێوه و له‌هه‌مان ناوچه‌ی رێگای خێرای دیوانیه، بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ته‌قیه‌وه
پێشتریش چه‌ند جارێك له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كراونه‌ته ئامانج و بۆمبی چێندراویان پێدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه.