سه‌عد خالد، جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی لە د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی یاوەری کرد .
له دیدارێكدا ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی یادی 36 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی لە حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان کرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نیدا.
له هه‌ر دیداره‌كه‌دا رەوشی سیاسی و ڕۆڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان بۆ پرسه سیاسی و یاساییه‌كان و كاری له پێشنیه‌ی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.

