بەڕێز :مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بابەت : پرسەنامە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی مامۆستا ئیكرام عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی تێكۆشەران لە مەكتەبی شەهیدان – مان بیست. مامۆستا ئیکرام پێشمەرگەی دێرین و سەرکردە و تێکۆشەرێکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەر بوو، لە خانەوادەکەی برایەكی شەهید و لە شالاوەکانی ئەنفالدا سێ برای دیکەی بێ سەرو شوێن بووە،
لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و لەکەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین ، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی مامۆستا ئیکرام بە بەهەشت شاد بێ.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
14ی کانوونی یەکەمی 2021