وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ژمارەی ئەوکۆچبەرە عێراقییانە ئاشکرادەکات کە لەسنورەکانی نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتەکەیان ژمارەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە دەگاتە نزیکە سێ هەزار و (500) کۆچبەر.
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، بەهۆی ئەوەی کە کۆچبەران لە یەک شوێندا کۆنەبونەتەوە، وەرگرتنی ژمارەی راستەقینەیان کارێکی ئاستەمە.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئامارێکی دیکەی لەبارەی کۆچبەرانی عێراقی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، (50) هەزار پەنابەری عێراق لەو لاتی سویدان کەمافی مانەوەی فەرمییان نیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا هەزاران کۆچبەری عێراق دوای بێ هیوابونیان لەگ ەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە بێلاروسەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق