به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا، تارق جه‌رایای تونسی له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دووربخاته‌وه.
تارق جه‌رایای ته‌مه‌ن چلویه‌ك ساڵ له حه‌ڤده‌ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ڕاهێنه‌ره له خولی نایابی عێراق وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا، به‌فه‌رمی ڕاهێنه‌ر تارق جه‌رایای له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
هاوكات ئه‌حمه‌د مناجد یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر به شێوه‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی تیپه‌كه وه‌رده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
واش بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی سێزده‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه بكات.