پێنج یانە ڕکابەری گواستنەوەی دی یۆنگ دەکەن

باوکی دی یۆنگ ئاشکرایکرد پێنج یانە هەوڵی گواستنەوەی کوڕەکەی دەدەن و یانەکەشی پێویستی بە پارەیە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنوسی ئاماژەیان بەوەکرد کە زیاتر لە یانەیەک خواستی گواستنەوەی فرانکی دی یۆنگی هۆڵندی ئەستێرەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیان هەیە کە دیارترینیان مان یونایتد و مان سیتی و بایرن میونشنە.

باوکی دیۆ یۆنگ لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی وتی: بارودۆخی یاریکردن لەو وڵاتانە زۆرباشە، دڵنیام بەرشەلۆنە پێویستیەکی زۆری بە پارە هەیە و ڕەنگە ڕۆشتنی دی یۆنگ یارمەتیدەربێت بەڵام پێشبینی ئەوە ناکەم لە یانەکەی بڕوات.

وتیشی: لەگەڵ ئەوانەشدا کوڕەکەم لەلایەن پێنج یانەی بەهێزەوە داواکراوە و دەرگای ڕۆشتنی بەسەر کوڕەکەیدا دانەخست و بە ئەگەرێکی کراوە هێشتیەوە.

دی یۆنگ لە ساڵی 2019 لە ئەیاکس ئەمستەردامەوە ڕویکردە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام تائێستا ئامانجەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستنەهێناوە.

پەیوەندیدار