به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) رایگه‌یاند، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌و پێش نه له‌لایه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه له‌لایه‌ن هاوتاكانیشییه‌وه تۆمار نه‌كراون، بۆیە هه‌ست به‌كه‌مبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆناش ده‌كه‌ن.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەو لێکۆڵینەوانەی تائێستا له‌به‌رده‌ستیاندان ده‌یسه‌لمێنن كه ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر و چالاكتر بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوتاكانیدا به‌دی نه‌كراوه.
باسی لەوەشکردوە، “ڕاپۆرته‌كان كه تاوه‌كو ئێستا له‌به‌رده‌ستماندان باس له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن له 77 وڵاتی جیهان، هەروەها ئەو وڵاتانه‌ی كه تا ئێستا داتاكانیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه مانای ئه‌وه نییه کە ئۆمیکرۆن له ناو وڵاته‌كانیاندا بونی نییه، به‌ڵكو بونی هه‌یه”.
رونیشی كردوه‌ته‌وه، “ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌و پێش نه‌له‌لایه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه له‌لایه‌ن هاوتاكانیشییه‌وه تۆمارمان نه‌كردوه، ئه‌و بڵاوبونه‌وه خێرایه‌ش سیستمی ته‌ندروستی وڵاتان ده‌خاته ژێر بارێكی مه‌ترسیداره‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هیچ ئاماده‌كارییه‌كییان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن نه‌كردوه”.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له دواین لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا دركمان به كه‌مبونه‌وه‌ییه‌كی كه‌م له كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا كردوه، كه وه‌ك به‌رگرییه‌ك به‌كارده‌هێنرێت له پێناو پاراستنی هاوڵاتیان له مردن و به‌كارهێنانی ئۆكسجینی ده‌ستكرد”.