شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەخولی پێشووی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، هیچ مەترسیەك لەسەر بڕینی ئەو 200 ملیار دینارە نییە كە مانگانە بەغدا بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی دەكات.
شیروان میرزا رایگەیاندووە، لەرووی یاساییەوە هیچ گرفتێك نییە بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ دابەش كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەرووی سیاسیشەوە هیچ پاشگەزبونەوەیەك نییە لەو بارەیەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی ئەو پارەیە ئەوەیە كە، وەزارەتی دارایی لەمانگی دوانزەدا پاكتاوی حساباتی ساڵانە دەكات، بۆیە پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پارەیە رەوانە بكات.
مانگانە حكومەتی عیراق 200 ملیار دینار بۆ دابەش كردنی موچەی فەرمانبەران دەنێرێت، بەڵام ئەم مانگە تاوەكو ئێستا دواكەوتووە و نەنێردراوە و فەرمانبەرانیش ترسی ئەوەیان هەیە چیتر پارەكە نەنێردرێت و لێبڕینی موچە دەست پێ بكاتەوە.