بانکی ناوەندی عێراق لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار هەڵوێستی خۆی راگەیاند

بانكی ناوەندی عیراق هۆشداری دەدات لە دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو كارە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و نەمانی متمانە و وەستانی پرۆژەكان و زیادبوونی بێكاری.
دوای ئەوەی چەند دەنگۆیەك لەسەر ئەگەری دابەزاندنی نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار بڵاوكرایەوە دوای پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو كارە دەبێتە هۆی دروستبوونی بێمتمانەیی بە سیستمی دارایی و دەرچونی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لە كێبڕكێ و قوڵبونەوەی بێكاری بەهۆی وەستانی پرۆژەكان.
ئەوەش هاتووە، بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بووە هۆی كەمكردنەوەی فشار لەسەر خەرجییەكانی وەزارەتی دارایی بەڕێژەی 23%، ئەوەش بووە هۆی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
هەرچی سەبارەت بە بڕی یەدەگی دراوی بیانییە هاتووە، یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە 63 ملیار و 793 ملیۆن دۆلار و لە ئێستادا 59 ملیار و 980 ملیۆن دۆلار بەردەستە.

پەیوەندیدار