وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌م نزیكانه دوایین كه‌مپی ئاواره‌كان داده‌خه‌ن و جگه له هه‌رێمی كوردستان، هیچ كه‌مپێكی ئاواره له عێراق بوونی نامێنێ.
ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق (واع)ی ڕاگه‌یاند: له‌م مانگه‌دا دوایین كه‌مپی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له شاری مووسڵ داده‌خه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: دوایین كه‌مپ كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو داده‌خرێت كه‌مپی جه‌دعه‌یه له شاری مووسڵ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به داخستنی كه‌مپی جدعه، ئیتر هیچ كه‌مپێك له عێراق بوونی نامێنێ، جگه له كه‌مپی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی كه ئه‌مانه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ.
ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له داهاتوودا كه‌مپی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیش دابخه‌ن.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2014 نزیكه‌ی 6 ملیۆن هاووڵاتی له ناوچه‌كانیان ئاواره‌بوون، تا ئێستاش نزیكه‌ی ملیۆنێك و 200 هه‌زار ئاواره ماون، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بریتییه له 26 كه‌مپی ئاواره.