دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، ژمارەیەكی زۆر بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان كراوەتەوە بەڵام بەدەم داواكارییەكانمانەوە نەهاتوون، تاوەكو ئێستا تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینیان وەرگرتوە.
دڵشاد عومەر بە رۆژنامەنوسانی وت، سەرەڕای كردنەوەی ژمارەیەكی زۆر بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و پەروەردەی سلێمانی، بەڵام تاوەكو ئێستا لەكۆی 42 هەزار تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینیان وەرگرتووە.
باسی لەوەشكردووە، ناتوانن زۆر لە مامۆستایان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، دەبێت حكومەتی هەرێم رونكردنەوە بدات لەسەر ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو مامۆستایانە بكەن كە ڤاكسین وەرناگرن.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هێمای بۆ ئەوەشكردووە، حكومەت دەڵێت بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن، دودڵە لەوەی ئەو رێكارانە بگیرێنەبەر، لەبەر ئەوەی زۆرینەی مامۆستایان ڤاكسینیان لەخۆیان نەداوە.