لە 40 ڕۆژدا 10 كەس بەتۆمەتی باكارهێنان و بازرگانی كردن بەمادەی هۆشبەر لە سلیمانی دەستگیركراون

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەماوەی 40 رۆژی رابردودا، 10 كەسیان بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كردوە.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانیان لەپێناو بنبڕكردنی حاڵەتەكانی ماددەی هۆشبەر لەماوەی 40 رۆژی رابردودا 10 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كردووە، كە چوار كەسیان بازرگان و شەش كەسی دیكەشیان بەكارهێنەر بوون.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەكان دانیشتوی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستانن، ئەو ماددانەشی بەكاریانهێناوە، لەجۆری كریستاڵ و مۆرفین بوون، سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەپێی یاسا راگیراون.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو ئامێر و چەك و كەرەستانەشی كە پێیان بووە بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەكانیان دەستیان بەسەردا گیراوە.

پەیوەندیدار