ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ھەوڵێکیان بۆ تەقاندنەوەی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتیی لەنێوان پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە، پوچەڵکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عیراق، بۆمبێک بە ئامانجی تەقاندنەوەی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتیی لەنێوان بەغدا و بەسرە لە ناوچەی جەربوعییە ناوەڕاستی پارێزگای موسەننا چێنرابوو.
باس لەوەشکراوە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی موسەننا، بۆمبەکەیان پوچەڵکردووەتەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانی و مادی لێ بکەوێتەوە