دابەزینی بەهای دراوی توركیا بەردەوامە و ئەمڕۆش 100 دۆلار 1500 لیرەی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 1524 لیرەی توركی و ئەمەش یەكەمجارە دراوی توركی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.
دابەزینی بەهای دراوی توركیا لە كاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی توركیا كۆبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی پرسی كەمكردنەوە یاخود زیادكردنی ڕێژەی سوود كە گەورەترین گورزی لە بەهای لیرە داوە.
بە هۆی ئەوەی تا ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سوورە لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی سوود، چاوەڕوان ناكرێت ئەمڕۆش بانكی ناوەندی بڕیار لە بارەی زیادكردنی ڕێژەكەی بدات، ئەوەش وایكرد كە بەر لە كۆبوونەوەكە بەهای لیرە ئەو دابەزینە مێژووییە تۆمار بكات