ڕۆژانە تەنها 10 خولەک وەرزشی ڕاکردن گۆڕانكاری لەجەستە دروست دەكات

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردوە، ڕۆژانە تەنها 10 خولەک ئەنجامدانی وەرزشی ڕاکردنی مامناوەند بەسە بۆ باشکردنی مەزاج‌و ئەرکە هۆشەکییەکانی مێشک‌و چەندین سودی تەندروستیی جەستەیی‌و دەرونیی تر.

لێکۆڵینەوەکە کە ئەنجامەکانی لەگۆڤاری زانستیی Scientific Reportsدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت:”وەرزشی ڕاکردن دەبێتە هۆی زیادبونی چونی خوێن بۆ ئەو بەشانەی مێشک کە پەیوەستن بەئەرکە جێبەجێکارییەکان‌و کۆنترۆڵکردنی مەزاجەوە”.

لەوبارەیەوە هیدیاکی سۆیا زانای بایۆکیمیایی لەزانکۆی تسوکوبای یابان دەڵێت:”بەلەبەرچاوگرتنی ڕاددەی کۆنترۆڵکردنی کرداری پێویست لەڕێکخستنی هاوسەنگیی‌و جوڵەو پاڵنان لەکاتی ڕاکردندا، شتێکی لۆژیکییە چالاکیی دەماریی لەمێشکدا زیادبکات‌و ئەرکەکانی تری مێشک لەزیادبونی ئەو چالاکییە سودمەندبن”.

توێژەران باسیان لەوەکردوە، ئەگەربکرێت وەرزشی ڕاکردن وەک جۆرێک لەجۆرەکانی پزیشکی هەژماربکرێت، ئەوە جۆرە جیاوازەکانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان لەجۆرە جیاوازەکانی دەرمان دەچن، ڕونیشیکردۆتەوە، ڕاهێنانە جەستەییەکان بەگشتی تەندروستیی جەستەیی‌و هۆشەکیی مرۆڤ باشتر دەکەن.

پەیوەندیدار