كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویكردووەتەوە، ئێستا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەم درووست بووە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی كەمبونەوەی مەودای بینین بۆ خوار یەك كیلۆمەتر، پێشبینیش دەكرێن تاكو نیوەڕۆ ئەمڕۆ شەممە كاریگەریەكەی كەم ببێتەوە.
رۆژی هەینی بارانێكی زۆر لە چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان باری و بووە هۆی دروست بوونی لافاو و بەهۆیەوە لە شاری هەولێر 12 كەس خنكان و زەرەر و زیانێكی مادی زۆریشی لێكەوتەوە.

پەیوەندیدار