بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی جەستە یارمەتیدەر دەبێت لە رێگریکردن لە چوونە ناوەوەی تەنی نامۆ بۆ ناو جەستە وەک بەکتریا و ڤایرۆسەکان، بەڵام تێکچوونی هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی گرفتی تەندروستی لە جەستەدا وەک زوو توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان و درەنگ چاکبوونەوە.
ماڵپەڕی “pennmedicine” لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش کردووە، لەوانەش:
یەکەم: زیادبوونی ئاستی ماندوێتی لە جەستەدا
دووەم: بەردەوام توشبوون بە سەرما و هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان
سێیەم: بوونی گرفت لە گەدەدا
چوارەم: درەنگ ساڕێژبوونی برین
پێنجەم: توشبوون بە بەکتریا و کەڕووەکان لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا
شەشەم: بەدرێژایی کات هەستکردن بە ماندوێتی
ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی بەرگری لەش-:
یەکەم: خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و هەمەجۆر
دووەم: بەباشی خەوتن، لە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت لە شەودا
سێیەم: وەرزشکردن
چوارەم: شۆردنی دەستەکان بە ڕێک وپێکی
پێنجەم: رِاگرتنی هاوسەنگی کێشی لەش
شەشەم: دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
حەوتەم: کەمکردنەوەی فشار و ماندوبوونەکان