نەتەوە یەکگرتوەکان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەکات

نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (UNAMI) سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر کرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ بریندارانی رووداوەکە خواست.

نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (UNAMI) له‌بارەی لافاوەکەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی یونامی هاتووە؛ نیگەرانن لەبارەی روداوی لافاوەکەی هەولێر و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی روداوەکە دەکەن.

راشیگەیاندووە هاوخەمی و هاوسۆزیش بۆ ئەوانە دەردەبڕن کە زیانی ماڵ و کەلوپەلیان لێکەوتووە لەگەڵ خواستنی هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ سنووری پارێزگای ھەولێری گرتەوە و لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک لافاو دروست بوو کە بەھۆیەوە (12) ھاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا، ھەروەھا خانوو، ئۆتۆمبێل و شوێنکاری بەشێک لە ھاووڵاتییان بەھۆی لافاوەکە زیانیان پێگەیشت.

پەیوەندیدار