وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19 ی 12 ی 2021 ، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
راشیگه‌یاند: بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه 20 ی 12 ی 2021، مووچەی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانه‌نشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆ رۆژی سێ شەممە 21 ی 12 ی 2021 مووچەی مانگی ١١ی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 دێت.
دوێنێ به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: تا ئێستاكه بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا كه 200 ملیاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه ڕه‌وانه‌ی ده‌كات نه‌گه‌یشتووه ، به‌هۆیه‌وه له داهاتی ناوخۆدا مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێـت كه تا ئێستاكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.