پاریس سان جێرمان سەرجەم ڕێگاکان لە ڕیاڵ مەدرید دەگرێت

لیۆناردۆ ڕایگەیاند مباپێ یاریزانێکی گرنگی پاریس سان جێرمانە و کاری گرنگیان کردوە بۆ مانەوەی.

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند کە کارگێڕی یانەکەی هەنگاوێکی گەورەی ناوە بەرەو نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ، ئەمە لە کاتێکدا کە ڕیاڵ مەدرید هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە فەرەنسیە.
مباپێ ماوەیەکی زۆرە خەون بە پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت، چونکە ئەستێرە فەرەنسیەکە گەورەترین ئامانجی یانەی شاهانەیە لە داهاتوودا.

گرێبەستی مباپێ لە هاوینی ساڵی 2022 كۆتایی دێت و ئەگەر ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بە بێ بەرامبەر ریزەكانی یانەكەی بەجێبهێڵێت.
لیۆناردۆ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵ پڵەسی فەرەنسا وتی: “دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ هەنگاوی باشی بڕیوە و نزیكین لە گەیشتن بە ئامانج”.
لیۆناردۆ وتیشی: “ئێمە قسە دەکەین و دەمانەوێت دانوستان بکەین و مباپێش ئەوەی دەوێت، شتەکانیش تا ئێستا بە باشی دەڕوات”.
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس وتیشی: ” ئێمە بەبەراورد بە 10 یان 15 ڕۆژ پێش ئێستا، هەنگاوی باشمان ناوە و بەردەوامیش دەبین.

پەیوەندیدار