گەنجێك خۆی دەكوژێت و نامەیەكی كاریگەر بۆ باوكی جێدەهێڵێت

میدیا لوبنانییەكان بڵاویانكردوەتەوە، گەنجێكی لوبنانی لە شاری صوری باشوری وڵاتی لوبنان لە شوقەی ژمارە 5 ی باڵەخانەیەكەوە بە مەبەستی خۆكوژی خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و نامەیەكی كاریگەری بۆ باوكی جێهیشتووە.
پێگەی “Lebanon 24” دەقی نامەی گەنجەكەی بڵاوكردوەتەوە كە نوسیویەتی، باوكە بمبورە من ئێستا ئاسودەم، یەكجار بمریت باشترە لەوەی هەموو تەمەنت بمریت.
رێكخراوی نێودەوڵەتی زانیارییەكان لە وڵاتی لوبنان بڵاویكردوەتەوە، لە سەرەتای ساڵ بۆ كۆتایی مانگی 10 ی ئەمساڵ 119 حاڵەتی خۆكوژی لە وڵاتی لوبنان ئەنجامدراوە، هۆكارەكەیش بۆ بەتاڵی و بێكاری دەگەڕێتەوە كە 50 هەزار كەس كارەكانیان لەدەستداوە و 500 هەزار كەس كارەكانیان وەستێنراون.

پەیوەندیدار