لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 18هەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، هەردو یانەی رۆما و یۆڤانتۆس سەركەوتنیان بەدەستهێنا.
یانەی رۆما بوە میوانی یانەی ئەتاڵانتاو یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانی رۆما “تامی ئەبراهم دو گۆڵ، زانیلۆ و سمۆلینگ” تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە رۆما بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ ریزبەندی پێنجەمی خولەكی گرتوە.
لە یارییەكی دیكەدا یانەی یۆڤانتۆس بوە میوانی یانەی بۆڵۆنیاو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانیش “مۆراتا و كوادرادۆ” تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە یۆڤانتۆس بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ ریزبەندی شەشەمی خولەكەی گرتوە.