200 ملیارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

بڕیاری خه‌رجكردنی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی كه‌ پێشتر له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، درا.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/12/2021، بڕیاری خەرجکردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر.

مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق لە 8ی مانگ، 200 ملیار دینارەکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان و 11ی مانگ مووچەی مانگی 10 تەواو کرا.

پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو: “هیچ کێشەیەکی سیاسی له 200 ملیارەکە نییە، بەڵکوو کێشەیەکی تەکنیکییە، چونکە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستاندا بۆ ناردنی ئەو پارەیە هەیە.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کە ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست دەکەن بە دابەشکردنی موچە و لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت، بەڵام لە ئێستادا دابەشکردنی موچە زیاتر لە ٢٠ رۆژە بەردەوامە و چەندین وەزارەت و دەستە موچەکانیان وەرنەگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ میارەکەی بەغدایە.

پەیوەندیدار