ئیماڕات پڕۆژه‌ی سەرمایەگوزاری لە سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌دات

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاویكرده‌وه‌: شاندێكی گروپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تیان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ كۆبوونه‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە دیوانی وەزارەت بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازیکرد لە گروپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی.


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایده‌گه‌ێنێت: ئامانجی ئەم سەردانەی شاندەکەی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان .


وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەر لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی چالاکی و بەرنامە و پرۆژەکان و هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەربارەی پیشەسازی کشتوکاڵی و دابین کردنی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی سێکتەری پەلەوەری و ئاژەڵداری و بەڕێوەبردنی سامانی ئاو و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆژیای سەردەمی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و دامەزراندنی کارگەی پاکێجین و هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە کوالێتی بەرز.

پەیوەندیدار