تەندروستی جیهانی: لەوانەیە ئۆمیكرۆن ببێتە هۆی كۆتایی هاتنی كۆرۆنا

رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەگەری هەیە نەوەی ئۆمیكرۆن كۆتایی بە پەتای كۆرۆنا بهێنێت و ببێتە پەتایەكی وەرزی وەك ئەنفلۆنزا، لەو حاڵەتەشدا ژمارەی توشبووان بە تەواوەتی كەمدەبنەوە.
میلیتا فۆینۆڤیچ نوێنەری روسیا لە رێكخراوەكە رایگەیاندووە، هیواخوازن نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا كۆتایی بە پەتای كۆرۆنا بهێنێت و ئەوەش ئەگەری هەیە رووبدات.
رونیشیكردووەتەوە، هەرچەند ئێستا زووە قسە لەسەر ئەو بابەتە بكرێت، چونكە ژمارەی توشبووانی ئۆمیكرۆن تاوەكو ئێستا بەس نییە بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت، پێویستە هەفتەیەك تاوەكو 10 رۆژی تر چاوەڕێ بكرێت، تاوەكو بە وردی قسەی لەسەر بكرێت.
میلیتا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە حاڵەتی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا ڤایرۆسەكە دەگۆڕدرێت بۆ پەتایەكی وەرزی وەك و ئەنفلۆنزا، بەڵام ژمارەی توشبووان زۆر كەمتر دەبن و دەتواندرێت شەڕی پەتاكە بكرێت

پەیوەندیدار