عەبدوئیلا نائیلی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی سەر بە حكومەتی عیراق دەڵێت، دوای پێداچوونەوە دەركەوت 300 چەكداری داعش لە پارێزگای ئەنبار موچەی خانەنشینی وەردەگرن، بۆیە دەستبەجێ ناوەكان نێردران بۆ دەستەی خانەنشینی بۆ راگرتنی.
نائیلی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، لیژنەیەكی وردبینی كردنیان پێكهێناوە بۆ پاككردنەوەی لیستی لێقەوماوان و زەرەرمەندبوانی شەڕی تیرۆر، تاوەكو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدا نییە لاببرێن.
وتوشیەتی، ئەوەش چونكە پارەیەكی زۆر بۆ كەسانێك خەرج دەكرێت كە شایستە نین، بۆیە زۆر بە وردی كار دكەن بۆ پاككردنەوەی لیستەكە.
سەبارەت بە ئەنجامی وردبینیەكانیان ئاشكرای كردووە، لە پێداچونەوەكاندا دەركەوتووە 300 چەكداری داعش لە پارێزگای ئەنبار لە لیستەكەدان و موچەی خانەنشینی وەردەگرن، بۆیە دەستبەجێ ناوەكان نێردران بۆ دەستەی خانەنشینی بۆ راگرتنی موچەكانیان.