قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەك ئەنجام نادرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (2021.12.21) ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن و ئامادەكارییەكانی شاری سلێمانی بۆ هاتنی ساڵی نوێ كۆبوەوە.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی ئاشكرا كرد و وتی، بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەك ئەنجام نادرێت.