مالیكی سەردانی هەرێم دەكات

بڕیارە سبەی چوار شەممە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لەلایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی نزیك لە ئێران سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان بڕیارە سبەی چوار شەممە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لەلایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی نزیك لە ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بكات.

لەو سەردانەدا نوری مالیكی بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆببێتەوە و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تاووتوێبكەن.

نوری مالیكی كە دووهەم براوەی هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری رابردووە، خوازیاری گەیشتنەوەیە بە كورسی سەرۆك وەزیران و لەگەڵ ركابەرەكەی رەوتی سەدر لە ململانێدایە.

مالیكی خوازیاری بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنی كوردییە بۆ بوونەوە بە سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی نوێ.

پەیوەندیدار