ئەمڕۆ نوری مالیکی سەردانی ھەرێم دەکات

شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی سەردانی ھەرێم دەکات و لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە.
پێش نیوەڕۆ نوری مالیکی بەسەرۆکایەتی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەگاتە ھەولێر و سەرەتا لەگەڵ پارتی و دواتر لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ پارتی و یەکێتی، نوری مالکی و شاندی یاوەری لەبارەی پرسی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو و ھاوپەیمانێتییەوە کۆببنەوە.
ھەروەھا، تا ئێستا دیارنیە رێگە بە میدیا دەدرێت ئامادەی کۆبوونەوەبن یان نا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١٠ ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، دادگای فیدراڵی تاوەکو ئێستاش ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پەسەند نەکردووە، بەشێک لەلایەنە شیعەکان بەبیانوی ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە.

پەیوەندیدار