ئەنچیلۆتی ستایشی یاریزانەکانی کرد و بردنەوەی یانەکەی لە بلباو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گرنگ زانی.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە پرێس کۆنفرانسێکدا دووپاتیکردەوە، سەرەڕای پێکان و تووشبوونی هەندێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بە کۆرۆنا ستایشی ئاستی یاریزانە یەدەگەکان بە گشتی و هازارد بە تایبەتی کرد کە توانی ئاستێکی بەرزپێشکەش بکات بە تایبەتیش لە تایمی دووەمدا و دەتوانێت بڵێت هازارد لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ یاریکردن.
ئەنچیلۆتی نەیشاردەوە لە ئاستی بنزیمە ڕازییە و ئەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەی دەیکات دەگمەنە و ئەوەش هۆکاربوو تا لە یاریگای یانەی ڕکابەر بە چەپڵە ستایشی یاریزانە فەڕەنسییەکەی بکرێت.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشدا، دەرکەوتنی یانەکەی بەو ئاستە بەرزە لەم وەرزەدا ئەنجامی ماندووبوون و کارکردنی سەرجەم یاریزانانە بەیەکەوە کە هەماهەنگی تەواو لە نێوانیانداهەیە و ئەوەی زیاتر دڵخۆشی دەکات یاریزانە یەدەگەکانە کە زیاد لە توانای خۆیان ماندوودەبن و بەرامبەر بلباویش ئەو ڕاستییەیان بینی